دانیشتنی چارەنووسسازی نێوان رانێری و سەرۆكی ئینتەر میلان
رانێری راهێنەری پێشووی رۆما و یۆڤنتۆس لە ئەیلوولی رابردوودا ئەركی بەڕێوەبردنی یانەكەی گرتە ئەستۆ و توانی یانەكە لە ناوچەی دابەزینەوە بگەیەنێتە پلەی چوارەم، بەڵام لە ماوەی رابردوودا دووچاری ژمارەیەك ئەنجامی زۆر خراپ هات.
مۆراتی بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند ئەوان لەوە دەكۆڵنەوە ئایا راهێنەری ئێستا توانای چاكردنی دۆخی یانەكەی هەیە یان نا، گوێ لە رانێری دەگرم و دواتر بڕیار دەدەین.
هەروەها گوتی پێم دەكرێ دۆخەكە چاك بكەین، وامزانی یاریزانەكان لە رووی دەرونییەوە تەواو باش بوون، بەڵام بە تەنیا ئەمە پێویست نییە.
ئینتەر میلان لە 5 یاری رابردووی خۆیدا هیچ گۆڵێكی تۆمار نەكردووە و تیپەكە مەترسی دەرچوون لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپای لەسەرە دوای ئەوەی لە جامی ئیتاڵیا و دەركراو و نازناوی خولی ئیتاڵی لە دەست دا.