فابریگاس: میسی و رۆناڵدۆ رۆحی لالیگان

فابریگاس: میسی و رۆناڵدۆ رۆحی لالیگان
سیسك فابریگاسی یاریزانی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی گوتی میسی و رۆناڵدۆ رۆحی لیگان و ئەوان تاموچێژێكی تریان بە یارییەكانی ئەو خولە بەخشیوە.
یاریزانەكەی یانەی بەرشەلۆنە گوتی میسی و رۆناڵدۆ دوو یاریزانی زۆر گەورە و بە توانان و بوونی ئەوان لە خولی ئیسپانی دوورییەكی تری بە خولەكە بەخشیوە.
لەبارەی پێشكەوتنی ریال مەدرید بە 10 خاڵ لە بەرشەلۆنە لە خولی ئیسپانی، فابریگاس گوتی كەس گومانی لەوە نییە كە پاڵەوانیەتییەكە بۆ ئێمە زۆر ئاڵۆز بووە، دووركەوتنەوەی ریال مەدرید بە 10 خاڵ جیاوازییەكی زۆر گەورەیە و قەرەبووكردنەوەی زەحمەتە، بەڵام پێویستە لەسەرمان درێژە بە كاری خۆمان بدەین تا كۆتایی پێشبڕكێیەكە.
فابریگاس لەو چاوێكەوتنەیدا كە لەگەڵ رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی ئەنجامی داوە، لەبارەی هەڵبژاردەی ئیسپانیا و یۆرۆی 2012 دەڵێ بەرگری لە نازناوەكەمان دەكەین، ئەگەر پاڵێوراو بین بۆ بردنەوەی نازناوەكە یان نا، نابێ هەمان ئەو هەڵەیە دووبارە بكەینەوە كە لە بەرامبەر سویسرا لە مۆندیالی 2010 كردمان.
Top