لەوانەیە هەڵبژاردەی ئینگلتەرا لە یەكێك بە دیارترین هێرشبەرەكانی لە یۆرۆی 2012 بێبەش بێت

لەوانەیە هەڵبژاردەی ئینگلتەرا لە یەكێك بە دیارترین هێرشبەرەكانی لە یۆرۆی 2012 بێبەش بێت
پێشبینی دەكرێ دارین بینتی هێرشبەری یانەی ئەستۆن ڤێلا نەتوانێ بەشداری یارییەكانی یۆرۆی 2012 بكات لەگەڵ هەڵبژاردەی ئینگلتەرا بەهۆی ئەو پێكانەی دووچاری پاژنەی پێی هاتووە.
پێشبینی دەكرا بینت بەشداری پاڵەوانیەتییەكە بكات كە هاوینی داهاتوو لە پۆڵەندا و ئۆكرانیا بەڕێوەدەچێت، بەڵام ئەو ئێستا بەهۆی پێكانەوە ناچارە پێشبڕكێ لەگەڵ كاتدا بكات بۆئەوەی بتوانێ بۆ كاتی پاڵەوانیەتییەكە چاك ببێتەوە.
بینت رۆژی دووشەمەی رابردوو لە لەندەن سەردانی پسپۆرانی ئێسكی كرد بۆ راوەستان لەسەر ئاستی پێكانەكەی و پزیشكەكانی یانەی ئەستۆن ڤێلا گوتیان ئەو هێرشبەرە پێویستی بە 3 مانگ پشوو هەیە بۆ چاكبوونەوە كە ئەو مێژووە دەكاتە سەرەتای دەستپێكردنی یارییەكانی یۆرۆی 2012.
بیت لە یاری نێوان ئەستۆن ڤێلا و ویگان لە خولی ئینگلیزی دووچاری پێكان هات.
Top