لە یارییەكی تۆپی پێدا لە سۆماڵ، تەقینەوەیەك بووە هۆی كوژرانی 2 كەس و برینداربوونی 5ی تر

لە یارییەكی تۆپی پێدا لە سۆماڵ، تەقینەوەیەك بووە هۆی كوژرانی 2 كەس و برینداربوونی 5ی تر
دوو كەس كوژران و 5 كەسی تریش برینداربوون كاتێك بۆمبێكی چێنراو لە كاتی بەڕێوەچوونی یارییەكی تۆپی پێ لە مەقەدیشۆی پایتەختی سۆماڵ تەقییەوە.
شایەتحاڵەكان بە سەرچاوە رۆژنامەوانییەكانیان راگەیاند تەقینەوەكە لە كاتێكدا رووی داوە كە یاریی كۆتایی پاڵەوانیەتییەكی ناوخۆیی لەسەر ئەو یاریگایە ئەنجام دەدرا و ژمارەیەكی بەرچاوی هاندەران ئامادەی یارییەكە بوون،
عەبدوڵا باری یەك لە ئەفسەرانی پۆلیسی مەقەدیشۆ گوتی تەقینەوەكە بووەتە هۆی كوژرانی 2 گەنج و برینداربوونی 5 كەسی تر كە ئەوانیش گەنج و منداڵن.
بەپێی سەرچاوە رۆژنامەوانییەكانی سۆماڵ بۆمبەكە لە نێو تابلۆیەكی رێكلامدا لە یاریگای میناشیبیۆ دانرابووەوە.
پۆلیس لێكۆڵینەوەی لە رووداوەكە دەست پێكردووە، بەڵام هیچ لایەنێك بەرپرسیاریەتی خۆی رانەگەیاندووە.
سۆماڵ وڵاتێكی بێ ئاسایشە و كێشە و شەڕێكی قورس لە نێوان حكوومەتی ئەو وڵاتە و چەكدارە ئیسلامییەكان بەخۆیەوە دەبینێت كە دەیانەوێ حكوومەتێكی سەلەفی لەو وڵاتەدا دروست بكەن.
Top