گواردیۆلا خۆی بەدەستەوە دا
گواردیۆلا لە كۆنگرەی رۆژنامەنووسی دوای یارییەكە گوتی پێم وانییە ئێمە بتوانین نازناوی خولی ئیسپانی ببەینەوە، هەلی بردنەوەی نازناوەكە بۆ چوارەم جار لەسەر یەك لاواز بووە.
راهێنەرە لاوەكە بەڵێنی دا لەدەستدانی نازناوی خولی لالیگا بە نازناوی تر قەرەبوو بكاتەوە و دووپاتی كردەوە یانەكەی هەوڵ دەدات پارێزگاری لە نازناوی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا بكات و دۆڕانی وەرزی رابردووی بەرامبەر ریال مەدرید لە یاری كۆتایی جامی شای ئیسپانیا بگۆڕێ بۆ بردنەوە لە وەرزی ئەمساڵدا لە بەرامبەر یانەی ئەتلەتیك بلباو.
بەرشەلۆنە 10 خاڵ لە دوای ریال مەدریدەوەیە لە ریزبەندی خولی ئیسپانی و ئەوەش ئەركی ئەو یانەیەی بۆ بردنەوەی نازناوەكە قورس كردووە.