فێرگسۆن: كەس ناتوانێ هاوتای گیگز بێت
فێرگسۆن پەسنی توانای گیگزی كرد دوای ئەوەی ئەو یاریزانە توانی لە یاری یانەكەی بەرامبەر نۆروێچ ستی گۆڵی بردنەوەی یانەكەی لە كاتی زیادكراودا تۆمار بكات لە خولی ئینگلیزی.
هەروەها گوتی بۆ یاریزانێك كە ئەو هەموو ساڵە لە یەك یانەدا بمێنێتەوە و 900 یاری بكات شتێكی نایابە و جارێكی تر دووبارە نابێتەوە، ئەو شایەنی ئەوەبوو گۆڵی بردنەوەی یانەكەی تۆمار بكات وەك رێزێك بۆ خزمەتی زۆری بە یانەكە.
گیگزی تەمەن 38 ساڵ یەكەمین یاری لەگەڵ یونایتد لە ساڵی 1991 ئەنجام داوە و لەو ماوەیەدا 12 نازناوی خولی ئینگلیزی و 4 نازناوی جامی ئینگلتەرا و 3 نازناوی جامی كارلینگ كەپ و 2 نازناوی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپای بەدەست هێناوە.