جیرارد هیوادارە بردنەوەی كارلینگ كەپ سەرەتای گەڕانەوی لیڤەرپوول بێت بۆ چەرخی زێڕین
جیرارد داوای لە هاوڕێكانی كرد ئەوە تەنیا سەرەتای سەردەمی نوێی مێژووی لیڤەرپوول بێت كە دواتر بردنەوەی نازناوەكان دیارترین سەروەرییەكانی بێت.
جیرارد گوتی گرنگترین شت ئەوەیە چێژ لەو بردنەوەیە وەربگرین، دواتر پێویستە لەسەرمان لەسەر ئەوە خۆمان دروست بكەین، لەبەرئەوەی بێعەقڵییە ئەگەر تەنیا بەوەندە رازی بین، لەبەرئەوەی ئێمە پێویستمان بەسەركەوتنی زیاتر هەیە و لەوەش زیاترمان دەوێت.
كاپتنەكەی لیڤەرپوول نەیشاردەوە كە هەستی خۆشی و خەم بەیەكەوە باڵیان بەسەریدا كێشاوە.
لیڤەرپوول توانی نازناوەكە بەدەست بێنێت دوای بردنەوەی بە لێدان لە خاڵی سزاوە دوای ئەوەی لە كاتی یاسایی یارییەكە و گێمەكانی زیادكراودا لەگەڵ یانەی كاردیف ستی یەكسان بوو 2-2.