رانێری: بۆچی دەست لەكاربكێشمەوە؟
رانێری كە دوێنێ شەو تیپەكەی تووشی دۆڕانێكی تر هات لە خولی ئیتاڵی بەرامبەر ناپۆلی و بۆ پێنجەم یاری لەسەر یەك تیپەكەی نەیتوانی گۆڵ تۆمار بكات گوتی ئەگەر لە جێگەی سەرۆكی یانەكە بوومایە چیم دەكرد؟ نازانم بەڵام وای بیرلێدەكەمەوە كە دەمگوت بێگومان سوورم لەسەر مانەوەی رانێری بە رێژەی 100 لەسەد لەبەرئەوەی ئەو هیچ گوناحێكی نییە.
هەروەها گوتی دەزانم زۆر كەس دەیانەوێ دەست لە كار بكێشمەوە، بەڵام بۆچی من ئەم هەنگاوە بۆ دواوە بنێم. بۆچی هەمووان چاوەڕێی رۆیشتنی من دەكەن؟ من ئەوە ناكەم.
رانێری كە پێشتر راهێنەری یۆڤنتۆس و رۆما و چێڵسی بووە گوتی دەست لەكارناكێشمەوە لەبەرئەوەی بڕوام بەم تیپە هەیە، ئەمشەو بە توانایەكی زۆرەوە یارییان كرد و ئەوەش لە تۆپی پێدا پێویستە.
رانێری هیوای خواست تیپەكەی بتوانێ لەو دۆخە خراپەی ئێستای بێتە دەرەوە بە وردبوونەوە لە بردنەوەی یارییەكان و هیچی تر نا.