ریبیری: پێویستە لەسەر درەوشانەوە بەردەوام بین
ریبیری لەو یارییەدا توانی 2 گۆڵی بردنەوەی یانەكەی تۆمار بكات و بەوەش بایرن میونشن توانی بگاتەوە ریزبەندی دووەمی خولی ئەڵمانی و فشارەكانی سەری كەم بكاتەوە.
میونشن لە ماوەی رابردوودا زنجیرەیەك ئەنجامی خراپی بەدەست هێنا كە بەهۆیەوە رووبەڕووی فشاری زۆری هاندەرانی بووەوە.
ریبیری دوای یارییەكە گوتی رۆژێك بەر لە یارییەكە لەگەڵ یۆب هاینكسی راهێنەردا گفتوگۆیەكی زۆر و دۆستانەمان كرد و بڕیارماندا خۆمان چارەنووسی خۆمان بگۆڕین.
هەروەها گوتی یارییەكەمان بەرامبەر شالكە زۆر قورس بوو، بەڵام ئێمە ئەنجامێكی باشمان بەدەست هێنا و پێویستە لەسەر ئەو ئەنجامە باشە بەردەوام بین دەنا ناتوانین بەرەو پێش بچین.