ئیڤەر بانیگا تا كۆتایی وەرز یاری ناكات

ئیڤەر بانیگا تا كۆتایی وەرز یاری ناكات
یاریزانی ئەرژەنتینی ئیڤەر بانیگا یاریزانی هێڵی ناوەراستی یانەی ڤالانسیای ئیسپانی تووشی پێكانێكی سەخت هاتووە لەگۆزینگی قاچی ڕاستەی و تا كۆتایی ئەم وەرزە لەیاریگاكان دوور دەكەوێتەوە، بانیگا لەدوای تەواو بوونی مەشقەكانی یانەكەی لەیەكێك لەوێستگەكانی وزەدا وەستا بوو بۆ ئەوەی بەنزین لەئۆتۆمبێلەكەی بكات و لەبیركردبوو كە (هاندەر برێك) ڕابكێشێت بۆیە ئۆتۆمبێلەكەی گەڕابۆوە و بەسەر قاچی كەوت.
ماڵپەڕی فەرمی یانەی ڤالانسیا ڕایگەیاند كە بانیگای تەمەن 23 ساڵ تووشی ڕووداوێكی ئۆتۆمبێل بووە لەو كاتەی دەزگاكانی ڕاگەیاندنی ئیسپانیا دووپاتیان كردووە كە گۆزینگی قاچی ڕاستەی شكاوە و تاكۆتایی ئەم وەرزە لەیاریگاكان دوور دەكەوێتەوە، بانیگا نەشتەرگەریەكی بۆ ئەنجامدراوە بۆ ئەوەی لەم پێكانە چارەسەر بكرێت.
Top