ڤینگەر: پلەی چوارەم ئامانجی یانەی ئەرسنالە

ڤینگەر: پلەی چوارەم ئامانجی یانەی ئەرسنالە
ئارسن ڤینگەر ڕاهێنەری یانەی ئەرسنالی ئینگلیزی دانی بەوە دانا كە یانەكەی لەم وەرزە ناتوانێ هیچ نازناوێك بەدەست بهێنێت و ئامانجی ئێستای یانەی ئەرسنال بەدەستهێنانی پلەی چوارەمە لەخولی ئینگلتەرا، ڤینگەر لەلێدوانێكیدا بۆ ڕۆژنامەی دەیلی مێل گوتی: بەدەستهێنانی كورسییەك لەخولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپای وەرزی داهاتوو وەك بەدەستهێنانی نازناوێكە بۆ یانەی ئەرسنال، ئامانجی یەكەممان كۆتایی هێنانی ئەم وەرزەیە لەچوارگۆشەی زێڕینی خولی ئینگلتەرا، وابزانم بەدەستهێنانی پلەی چوارەم دەسكەوتێكی گرنگە بۆ بەشداریكردن لەچامپیۆنزلیگ، پێویستە تەنیا بیر لەو ئامانجە بكەینەوە و یاریزانەكان یەكگرتوو بن بۆ بەدیهێنانی.
ڤینگەر ئەوەشی ڕاگەیاند كە پێكانی یاریزانی ئەڵمانی پیر میرتساكەر پێكانێكی سەختە و تا كۆتایی ئەم وەرزە ناتوانێت یاری بكات، هەروەها ئەوەشی ڕوونكردەوە كە دۆڕاندنی ئەرسنال بەرامبەر میلان بەچوار گۆڵ هیچ پاساوێكی نییە و ئەم دۆڕاندنەش هۆكاری دەرچوونی ئەرسنال بوو لەقۆناغی 16ی جامی ئینگلتەرا لەبەرامبەر یانەی سەندەرلاند.
Top