میسی بەردەوامە لەژمارە پێوانەییەكانی لەگەڵ یانەی بەرشلۆنە

میسی بەردەوامە لەژمارە پێوانەییەكانی لەگەڵ یانەی بەرشلۆنە
یاریزان و ئەستێرەی ئەرژەنتینی لیۆنیل میسی بەردەوامە لەشكاندنی ژمارە پێوانییەكان لەگەڵ یانەی بەرشلۆنە، میسی بووە بچووكترین یاریزان لەمێژووی یانەكەی هەرێمی كەتالۆنیا كە 200 یاری لەخولی ئیسپانیا بەدرێسی یانەی بەرشلۆنە ئەنجام دەدات كاتێ بەشداری لەیاری نێوان هەردوو یانەی بەرشلۆنە و ڤالانسیا كرد و سوپەر هاتریكی تۆمار كرد، یارییەكەش بەئەنجامی (5 – 1) گۆڵ لەبەرژەوەندی بەرشلۆنە كۆتایی هات، ژمارەی پێشوو بەناوی یاریزان زاڤی هێرناندیز بوو كە یاری ژمارە 200ی لەتەمەنی 25 ساڵ و 236 ڕۆژ ئەنجامدا لەو كاتەی میسی لەتەمەنی 24 ساڵ و 240 ڕۆژ یاری ژمارە 200ی ئەنجامدا.
میسی یەكەم یاری خۆی لەگەڵ بەرشلۆنە لەڕێكەوتی 16ی ئەكتۆبەری 2004 لەبەرامبەر یانەی ئیسپانیۆل ئەنجامدا، میسی باشترین یاریزانی جیهان لەسێ ساڵی ڕابردوو بووە و پێنجەم یاریزان لەیانەی بەرشلۆنە كە 200 یاریان لەخولی ئیسپانیا ئەنجامداوە لەدوای یاریزانان زاڤی هێرناندیز (401) یاری و كارلیس پیۆل (359) یاری و ڤكتۆر ڤالدیز (317) یاری و ئەندرێس ئەنێستا (258) یاری.
لەلایەكی دیكەوە میسی پێویستی بە14 گۆڵی دیكەیە بۆ ئەوەی ببێتە گۆڵكەری مێژوویی یانەی بەرشلۆنە.
Top