یه‌كێتى جۆدۆى هه‌ولێر یاریزانانى هه‌ڵبژارده‌ى هه‌ولێرى خه‌لاَت كرد

یه‌كێتى جۆدۆى هه‌ولێر یاریزانانى هه‌ڵبژارده‌ى هه‌ولێرى خه‌لاَت كرد
كولاَن: كارزان كانه‌بى

به‌مه‌به‌ستى خزمه‌تكردن و زیاتر هاندانى یاریزانانى جۆدۆى شارى هه‌ولێر بۆئه‌وه‌ى ئه‌نجام و ئاستیان به‌رزتر بێت له‌ خوڵ و پاڵه‌وانێتیه‌كانى داهاتوو ، له‌ شارى هه‌ولێر له‌ هۆڵى بنكه‌ى وه‌رزش ولاوانى هه‌ولێری لقى هه‌ولێرى یه‌كێتى جۆدۆى هه‌ولێر به‌ ئاماده‌بوونى ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تى وه‌رزشى هه‌ڵسا به‌ ئه‌نجامدانى رێورِه‌سمى خه‌لاَتكردن و رێز لێنان له‌ یاریزانانى هه‌ڵبژارده‌ى هه‌ولێر ،دوایى ئه‌وه‌ش كه‌ یه‌كێتى ناوبراو به‌ باشترین یه‌كێتى جۆدۆ لقه‌كانى عێراق ده‌ستنیشان كرا. دواتریش خه‌لاَت ودیارییه‌كان به‌سه‌ر یاریزانانى هه‌ڵبژارده‌ى هه‌ولێر دابه‌شكرا و یاریزانانى و رِاهێنه‌رانى هه‌ڵبژارده‌ى هه‌ولێر خۆشحاڵیى خۆیان ده‌ربرِى بۆئه‌و رێزلێنانه‌ " له‌م باره‌شه‌وه‌ عه‌بدولخالق عه‌لى سه‌رۆكى لقى هه‌ولێرى یه‌كێتیه‌كه‌ گوتى " مه‌به‌ستمان زیاتر خزمه‌تكردنى یاریزانانى شارى هه‌ولێره‌ بۆئه‌وه‌ى له‌ پاڵه‌وانیتیه‌كانى داهاتوو ئه‌نجامى باشتر بۆشارى هه‌ولێر به‌ده‌ست بهێنین.
Top