له‌ خولى پله‌ یه‌كى كوردستان له‌ یارییه‌كى پرِكارتدا، ئالاًدره‌فتێكى ئاسانى له‌كیس دا

له‌ خولى پله‌ یه‌كى كوردستان له‌ یارییه‌كى پرِكارتدا، ئالاًدره‌فتێكى ئاسانى له‌كیس دا
كولاَن : كارزان كانه‌بى

له‌ خولى پله‌ یه‌كه‌كانى كوردستان هه‌ردوو یانه‌ى ئالاَو ئاشتى به‌ دووگۆڵ یه‌كسان بوون.
له‌سه‌ر یاریگاى كۆلێژى زانست له‌ شارى هه‌ولێر له‌ میانى یارییه‌كانى خولى پله‌ یه‌كه‌كانى كوردستان كه‌ ئێستا ته‌نیا دوو هه‌فته‌ ماوه‌ بۆكۆتایى هاتنى یارییه‌كانى خوله‌كه‌ ،هه‌ردوو یانه‌ى ئالاَو ئاشتى له‌ یارییه‌كى ئاست به‌رزدا به‌یه‌ك گه‌یشتن. له‌گێمى یه‌كه‌مى یارییه‌كه‌ یاریزانانى یانه‌ى ئالاَ توانیان ئاستێكى به‌رز پێشكه‌ش بكه‌ن وچه‌ندین هێرشى یه‌ك له‌دواى یه‌ك ببنه‌ سه‌ر گۆڵى یانه‌ى ئاشتى میوان له‌م ناوه‌شدا له‌ خوله‌كه‌كانى 14و 37یاریزان حیده‌ر سه‌دیق توانى دووگۆڵى جوان بۆیانه‌ى ئالاَ تۆماربكات ، دواى ئه‌م گۆڵه‌ش له‌ خوله‌كى 38ى یارییه‌كه‌ یاریزان سه‌لمان كه‌مال توانى جیاوازى گۆله‌كانى یانه‌ى ئاشتى بۆگۆلێك كه‌م بكاته‌وه‌ ، ئه‌م گێمه‌ش به‌م ئه‌نجامه‌ به‌ كۆتایى هات بۆبه‌رژوه‌ندى یانه‌ى ئالاَ.له‌گێمى دووه‌مى یارییه‌كه‌ یاریزانانى یانه‌ى ئاشتى كوتنه‌ خۆیان و چه‌ند هێرشێكى یه‌ك له‌دواى یه‌كیان برده‌ سه‌رگۆڵى تیپى ئالاَو له‌ خوله‌كى 57ى یارییه‌كه‌ یاریزان سه‌لمان كه‌مال توانى گۆڵى دووه‌م ویه‌كسان بوونى یانه‌كه‌ى تۆماركردن هه‌ر چه‌نده‌ یاریزانانى یانه‌ى ئالاَ چه‌ندین هێرشى یه‌ك له‌دواى یه‌كیان برده‌ سه‌رۆگلى یانه‌ى ئاشتى به‌لاَم گشت هه‌وله‌كانیات=ن بىَ سوود بوو یارییه‌كه‌ش به‌ ئه‌نجامه‌ به‌ دووگۆڵ بۆهه‌ردوولا به‌ یه‌كسان بوون كۆتایى هات.ناوبژیوانى یارییه‌كه‌ش یوسف سه‌عید به‌هۆى توندو تیى یاریزانان ژماره‌یه‌ك كارتى رِه‌نگاو ره‌نگى به‌رووى یاریزانان به‌رز كردوه‌.
Top