راهێنەری میونشن: بەرژەوەندییە كەسییەكان بخەنە لاوە

راهێنەری میونشن: بەرژەوەندییە كەسییەكان بخەنە لاوە
یۆب هاینكسی راهێنەری یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی بەراشكاوی بەرپرسیاریەتی خۆی لە دۆڕانی تیپەكەی بەرامبەر یانەی بازڵی سویسری لە یاری چوونی قۆنانی 16ی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا خستە ئەستۆی خۆی و گوتی بەرپرسم لە دابەزینی ئاستی تیپەكەم لەسەر ئاستی ئەڵمانیا و ئەوروپا.
بایرن میونشن ئێستا لە پلەی سێیەمی ریزبەندی خولی ئەڵمانی دێتت.
هاینكس دانی بەوەدانا كە بایرن میونشن لە یاری بەرامبەر بازڵدا ئاستێكی باشی پێشكەش نەكرد و گوتی ئێستا دۆخێكی ناجێگیرمان هەیە و تۆپی پێیەكی سەقامگیر ناكەین و ئەوەش بووەتە بیانوو بۆ ئەوەی رەخنەی زۆر لە من و تیپەكە بگیرێت و من بەرپرسیاری یەكەمم لەو ئاستە خراپە.
لەبارەی شەڕی نێوان تۆماس مۆلەر و هۆلگەر بادشتۆپەرەوە لە ژووری خۆ گۆڕینی یاریزانان دوای دۆڕانی یانەكە بەرامبەر بازڵ، راهێنەری بایرن میونشن گوتی پیۆیستە بەرژەوەندییە كەسییەكان بخرێنە لاوە و هەموومان بۆ رۆحی تیپەكە یاری بكەین، ئەگەر یەكگرتوو نەبین و ئامانجی هەموومان رۆیشتن بەرەو یەك ئاراستەی دیاریكراو نەبێت، بێگومان زیاتر تووشی سەرلێشێوان دەبین و ئەنجامەكەی بە زیانی هەموومان دەشكێتەوە.
Top