سەرۆكی چێڵسی داوای دی ماریا دەكات

سەرۆكی چێڵسی داوای دی ماریا دەكات
سەرچاوە رۆژنامەوانییەكانی ئینگلتەرا ئاشكرایان كرد رۆمان ئەبرامۆڤیجی سەرۆكی یانەی چێڵسی ئینگلیزی ویستی گرێبەستكردن لەگەڵ ئەنخیل دی ماریای هێرشبەری ئەرجەنتینی هەیە و دەیەوێ هاوینی داهاتوو بیباتە ریزەكانی یانەكەیەوە.
ئەبرامۆڤیچ بەپێی هەواڵێكی تۆڕی میترۆی ئینگلیزی دەیەوێ لە هاوینی داهاتوودا ریزەكانی یانەكەی بە باشترین یاریزانانی ئێستای ئەوروپا بەهێز بكات لە پێناو گێڕانەوەی یانەكە بۆ سەر راستەڕێی بردنەوەی نازناوەكان، دوای ئەوەی لە ماوەی پێشوودا بە شێوەیەكی بەرچاو ئاستی دابەزی.
دی ماریا یەك لە یاریزانە سەرەكی و كاریگەرەكانی پێكهاتەی جۆزێ مۆرینۆی راهێنەری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانییە و دەستبەرداربوونی ئەو یانەیە لە دی ماریا كارێكی ئەستەمە.
هێرشبەرە لاوە ئەرجەنتینییەكە لە هاوینی 2010 پەیوەندی بە ریزەكانی یانەی ریال مەدریدەوە كرد لە یانەی بەنفیكاوە وئەم كارە لەسەر داوای مۆرینۆ بوو كە داوای كردبوو بەرلەوەی گرێبەست بۆ یانەی شاهانە بكات پێویستە دی ماریا گرێبەستی لەگەڵدا كرابێت.
دی ماریا وێڕای پێكانی زۆری لە وەرزی ئەمساڵدا تا ئێستا 5 گۆڵی تۆمار كردووە.
Top