ڤان پێرسی بۆ رۆیشتنی ئارشاڤین بە داخە
ئارشاڤین كە لە وەرزی ئەمساڵدا ئاستی وەك پێویست نییە لەگەڵ یانەی ئەرسناڵ، بە شێوەی خواستن و تا كۆتایی وەرزی ئەمساڵ گەڕایەوە ریزی یانەكەی پێشووی.
ئەمساڵ ئارشاڤین یاریزانی سەرەكی نییە لە پێكهاتەی ئارسن ڤینگەری راهێنەری ئەرسناڵدا.
كاپتنی هەڵبژاردەی رووسیا لە زستانی 2009 لە یانەی زینیتەوە پەیوەندی بە یانەی ئەرسناڵەوە كرد و لە سەرەتادا ئاستێكی نایابی لەگەڵ یانەكەیدا پێشكەش كرد.
پێرسی لە لێدوانی بۆ رۆژنامەی دەیلی ستاری ئینگلیزی گوتی ئارشاڤین یاریزانێكی نایابە و یەك لە باشترین ئەو یاریزانانەیە لە كاروانی وەرزشیمدا یاریم لەگەڵدا كردووە، رۆیشتنی ئەو لە یانەكە لەم كاتەدا هەستێكی ناخۆشی لابەجێ هێشتم و دڵنیام لەوەی ئێمە زۆر پێویستمان پێی دەبێت، ئەوە كارێكە جێگەی داخە.