لەوەتەی تۆرێس لە چێڵسییە، ژمارەی كارتەكانی لە ژمارەی گۆڵەكانی زیاترە
تۆرێس تا ئێستا ژمارەیەكی بەرچاوی كارتی وەرگرتووە و نەیتوانی لە ماوەی رابردوودا رۆیشتنی دیدێ درۆگبا بۆ یاریكردن لە جامی نەتەوەكانی ئەفەریقا لە بەرژەوەندی خۆی كۆتایی پێ بێنێت.
تۆرێس تا ئێستا 132 خولەك یاری كردووە لەو كاتەوەی دوا گۆڵی خۆی بۆ یانەی چێڵسی لە گۆڵی یانەی جینیكی بەلجیكی تۆمار كرد و لە یاری دوای ئەوەدا بووە یاریزانی یەدەگ لە بەرامبەر یانی ناپۆلی ئیتاڵی لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا كە چێڵسی یارییەكەی دۆڕاند 3-1.
سەرچاوەكان دەڵێن ئەو كارتە زەردانەی تۆرێس وەری گرتووە زۆر لەو گۆڵانە زیاترە كە ئەو یاریزانە بۆ یانەكەی تۆمار كردووە.
تۆرێس هەر بەهۆی ئاستی خراپیەوە لەلایەن ڤیسنتی دیل پۆسكییەوە بۆ یاری داهاتووی دۆستانەی هەڵبژاردەی ئیسپانیا لە پێكهاتەی هەڵبژاردەكە دوور خرایەوە.