لە خولی نایابی عێراق بۆ تۆپی بالە ... هەر سێ یانەی کوردستان تووشی دۆران هاتن

لە خولی نایابی عێراق بۆ تۆپی بالە ... هەر سێ یانەی کوردستان تووشی دۆران هاتن
لە چوارچێوەی یارییەکانی جەولەی یەکەمی قۆناغی دووەمی خولی پلە نایابەکانی عێراق کۆمەڵەی باکوور و کوردستان، رۆژی شەممە لە شاری هەولێر یارییەکان دەستی پێکرد بە بەشداریکردنی شەش یانە ئەویش هەریەکە لە یانەکانی (شوڕتە، مەسافی، حەبانیە، هەولێر، پێشمەرگەی سلێمانی، ئەکاد، شەقڵاوە) لەم کۆمەڵەیە سێ یانە بۆ قۆناغی کۆتایی خولەکە سەردەکەوێت، لە یەکەم رۆژی خولەکەدا هەر سێ نوێنەری کوردستان تووشی دۆران هاتن، ئەنجامی یارییەکان بەمشێوەیە بوو.
شوڕتە – شەقڵاوە 3-سفرگێم، مەسافی – پێشمەرگەی سلێمانی 3-سفرگێم، حەبانیە – هەولێر 3-2گێم.
جێگەی باسە گشت یارییەکان لە هۆڵی داخراوی ئەکاد بەرێوە دەچێت
Top