لە خولی نایابی کوردستاندا سێ یانەی پێشەنگی خولەکە تووشی دۆران هاتن

لە خولی نایابی کوردستاندا سێ یانەی پێشەنگی خولەکە تووشی دۆران هاتن
لە چوارچێوەی یارییەکانی هەفتەی 22یەمی خولی پلە نایابەکانی کوردستان بۆ تۆپی پێی، حەفت یاری گرنگ بەرێوەچوو، کە تیاییدا چەندین ئەنجامی چاوەروانەکراو تۆمار کرا، یانەی هەولێر پێشەنگی خولی نایابی تووشی دۆرانێکی چاوەڕوانەکراو هات کاتێک بە ئەنجامی گۆڵێکی بێ بەرانبەر دۆرا لەگەڵ یانەی نەورۆز، کە لە دواین ریزبەندی خولەکە دێت و لە یارییەکی تردا یانەی هەندرێن خاوەن پلەی دووەم لە دەرەوەی یاریگەی بەرانبەر یانەی زاخۆ دۆرا و یانەی بروسک حاوەن پلەی سێیەمی خولەکە بەرانبەر یانەی هەڵۆ تووشی دۆران هات.
ئەنجامی یارییەکانی ئەم هەفتەیە بەمشێوەیە بوو.
نەورۆز – هەولێر 1-سفر، زاخۆ – هەندرێن 1-سفر، هەڵۆ – بروسک 1-سفر، پێشمەرگەی هەولێر – سلێمانی 1-سفر، شێروانە – زێرەڤانی 4-1، سەورە – پێشمەرگەی سلێمانی 2-سفر، ئارارات – کەرکووک 2-سفر.
Top