ئارشاڤین گەڕایەوە یانەی زینیت
ئارشاڤین لە ماڵپەری خۆی لەسەر ئینتەرنێت گوتی بە شێوەی خواستن گەڕاومەتەوە یانەی زینیت و دواتر وردەكارییەكانی گەڕانەوەكەتان بۆئاشكرا دەكەم.
ئەرسناڵ لە ساڵی 2009 بڕی 15 ملیۆن پاوەندی بۆ كڕینی ئارشاڤین خەرج كرد.
ئارشا لە دوو ساڵی یەكەمیدا لەگەڵ ئەرسناڵ ئاستێكی بەرزی پێشكەش كرد، بەڵام لە وەرزی ئەمساڵدا ئاستی دابەزیوە و لە پێكهاتەی سەرەكی یانەكە دوور خراوەتەوە.
لە چەند هەفتەی رابردوودا دەنگۆی زۆر لەسەر ڕۆیشتنی یەكجاری ئارشاڤین لە یانەی ئەرسناڵ لە ئارادا بوو، بە تایبەت كە چەند جارێك ئارسن ڤینگەری راهێنەری یانەكە گلەیی ئاشكرای لە دابەزینی ئاستی ئەو یاریزانە كرد.