تۆرێس لە پێكهاتەی هەڵبژاردەی ئیسپانیا دوور خرایەوە

تۆرێس لە پێكهاتەی هەڵبژاردەی ئیسپانیا دوور خرایەوە
ڤیسنتی دیل بۆسكی راهێنەری هەڵبژاردەی ئیسپانیا فرناندۆ تۆرێسی هێرشبەری یانەی چیڵسی ئینگلیزی لە ریزی پێكهاتەكەی دوور خستەوە بۆ ئەو یارییە دۆستانەیەی هەڵبژاردەی ئیسپانیا بەرامبەر ڤەنزوێلا لە 29ی ئەم مانگەدا ئەنجامی دەدات.
لەلایەكی ترەوە دیل بۆسكی بۆ یەكەمجار ئیكەر مۆنیانی هێرشبەری لاوی یانەی ئەتلەتیك بلباوی بانگهێشتی هەڵبژاردەكەی كرد، لەگەڵ رۆبەرتۆ سۆلدادۆی هێرشبەری یانەی ڤالنسیا.
لیستی یاریزانەكانی هەڵبژاردەكە دوور خستنەوەی رائول ئەلبیۆلی بەرگریكەری ریال مەدرید و پیدرۆ رۆدریگزی هێرشبەری بەرشەلۆنە و یاری نەكردنی داڤید ڤیای بەهۆی پێكانەوە بەخۆوە بینی.
ئەو یاریزانانەی بانگهێشتكراون بریتین لە:
گۆڵچی: ئیكەر كاسیاس، خۆسێ مانوێل مینا، ڤیكتۆر ڤاڵدێس.
بەرگری: ئەلڤارۆ ئەربێلوا، سێرجیۆ رامۆس، جیرارد پیكێ، كارلس پۆیۆل، خۆردی ئەلبا، خابی مارتینێز وئەندۆنی ئیراولا.
هێڵی ناوەڕاست: چابی ئەلۆنسۆ، چاڤی هێرناندێز، تیاگۆ ئەلكانتارا، سیسك فابریگاس، سێرجیۆ بۆسكێچ، ئەندرێس ئینێستا، سانتیاگۆ كازۆرلا، خوان ماتا، دیڤید سیلڤا، خیسۆس ناڤاس.
هێرشبەر: فرناندۆ یۆرێنتی، ئیكەر مۆنیان، ئەلڤارۆ نیگریدۆ، رۆبەرتۆ سۆلدادۆ.
Top