رۆبن دڵتەنگە بەوەی لە پێكهاتەی سەرەكی بایرن میونشدا نییە
رۆبن لە پێكهاتەی سەرەكی یانەكەی لە ماوەی هەفتەكانی رابردوودا دوور خرایەوە و رووبەڕووی رەخنەی زۆر بووەوە بەهۆی دابەزینی ئاستییەوە.
ئەو یاریزانە هەست بەوە دەكات كە یۆب هاینكسی راهێنەری یانەكە بەدەستی ئەنقەست لە پێكهاتەی سەرەكی یانەكەی دووری دەخاتەوە هەرچەندە ئاستی وەك جارانی لێهاتووەتەوە.
رۆبنی یاریزانی هەڵبژاردەی هۆڵەندا لە چاوپێكەوتنی كەناڵ سپۆرتی هۆڵەندی گوتی هەست بەوە دەكەم ئاستم زۆر باشە و دوور دەخرێمەوە.
لەبارەی ئەو رەخنانەی رۆژنامەكانی ئەڵمانیا لێی دەگرن رۆبن دووپاتی كردەوە هەندێك رۆژنامە جەنگیان لە دژم بەرپا كردووە لە ماوەی دوو مانگی رابردوودا و ئەوەش بووەتە شتێكی زۆر ناخۆش بۆ من.
بایرن میونشن خۆی بۆ رووبەڕووبوونەوەی یانەی شالكە ئامادە دەكات لە چوارچێوەی یارییەكانی خولی ئەڵمانیدا و یارییەكە سبەی یەكشەمە یارییەكە بەڕێوەدەچێت.