ئەرسناڵ 100 ملیۆن پاوەند دەداتە ڤینگەر بۆ رزگاركردنی تیپەكەی

ئەرسناڵ 100 ملیۆن پاوەند دەداتە ڤینگەر بۆ رزگاركردنی تیپەكەی
ئارسن ڤینگەری راهێنەری یانەی ئەرسناڵی ئینگلیزی كەوتووەتە ژێر فشارێكی زۆرەوە بەهۆی دابەزینی ئاستی خراپی یانەكە و دووركەوتنەوەی لە ركابەریكردن لەسەر نازناوی وەرزی ئەمساڵی خولەكەوە.
رۆژنامەی تەلیگرافی بەریتانی گوتی گەورە پشكدارەكانی یانەكە خۆیان ئامادە كردووە تا بودجەی یانەكەیان بە 50 تا 100 ملیۆن زیاد بكەن بۆ باشكردنی ئاستی یانەكە.
ڤینگەر لە چەند ساڵی رابردوودا پشت بە سیاسەتی كڕینی یاریزانی لاو دەبەستێت بۆ یانەكەی و بە شێوەی سەرەكی پشتیان پێدەبەستێت و ئەمەش بووەتە هۆی دابەزینی ئاستی یانەكە لە بەرامبەر یانەكانی وەك چێڵسی و مانچستەرستی و مان یو دا.
سەرچاوەیەكی نزیك لە یانەكەوە بە رۆژنامەكەی راگەیاندووە یانەكە بە ڤینگەری راگەیاندووە هاوینی داهاتوو بڕی 50 تا100 ملیۆن پاوەندی لەبەردەستدا دەبێت بۆ گرێبەستكردن لەگەڵ یاریزانی نویدا لە پێناو بەرزكردنەوەی ئاستی یانەكە.
Top