تیپی كچانی یانەی ئەكاد لەپاڵەوانیەتی ئەم دواییەدا وەك پێویست نەبوون

تیپی كچانی یانەی ئەكاد لەپاڵەوانیەتی ئەم دواییەدا وەك پێویست نەبوون
هەفتەی ڕابردوو لەشاری شاریقە-ی ئیمارات پاڵەوانێتی یانەكانی عەرەبی بۆ یارییەكانی تۆپی بالەو باسكە و هاویشتنی تیركەوان و گۆڕەپان و مەیدان و چەند یارییەكی تر بەڕێوەچوو، كە تیایدا یانەی ئەكاد لەهەردوو ڕكابەری تۆپی بالەو باسكە نوێنەری عێراق بوو، دوای ئەوەی توانی لەوەرزی ڕابردوو لەهەردوو ڕكابەری پلەی یەكەم لەسەر ئاستی عێراق بەدەستبهێنێت، بەڵام كچانی یانەی ئەكاد لەم پاڵەوانێتیە ئەنجامەكانیان وەكو پێویست نەبوو، ئەویش بۆ كەم ئەزموونی یاریزانەكان و نەبوونی ئۆردوگای مەشقی و یاری دۆستانە دەگەڕێتەوە.
تیپی تۆپی بالەی ئەكاد پلەی پێنجەمی بەدەستهێنا
لەپاڵەوانێتی تۆپی بالەی یانەكانی عەرەبی لەشاری شاریقەی ئیماراتی یانەی ئەكاد توانی پلەی پێنجەم لەسەر ئاستی ئەم پاڵەوانێتیە لەكۆی هەشت یانە بەدەستبهێنێت، هەرچەندە یانەكە لەكۆمەڵەی دووەم شانبەشانی یانەكانی (ئۆڵۆمپی ئوردنی – مەحرق بەحرێنی – عەجمان ئیمارات – ئەكاد) یاری كرد، ئەنجامەكانی یانەی ئەكاد لەم كۆمەڵەی بەمشێوەیە بوو.
ئەكاد – مەحرق بەحرێن سفر-3 گێم
ئەكاد – عەجمان ئیمارات 1-3 گێم
ئەكاد – ئۆڵۆمپی ئوردن 3-2گێم
یاری دەستنیشان كردنی پلەی پێنجەم و شەشەم
ئەكاد – فەتات یەمەن 3-سفرگێم
سەبارەت بەم ئەنجامە ڕاهێنەری یانەی ئەكاد مونیر ئیسحاق گوتی: لەم پاڵەوانێتیە تا ڕادەیەك توانیمان ئاستێكی باش پێشكەش بكەین، بەڵام لەیەكەم یاری پاڵەوانێتیەكەدا دوو یاریزانی سەرەكی تیپەكەم تووشی پێكان هاتن ئەویش هەریەكە لەیاریزانان دالیدا و یاریزانی پیشەگەری ئێرانی ئەمەش كاریگەی تەواوی لەسەر یاریزانەكان هەبوو و هەروەها ئەم هۆڵە كە یاریمان لەسەر ئەنجام دەدا تەختە بوو بۆ ئێمەش یەكەم جارە لەسەر یاریگایەكی تەختە یاری دەكەین.
تیپی تۆپی باسكەی ئەكاد ماڵئاوایی كرد
لەپاڵەوانێتی باسكەی یانەكانی عەرەبی، 9 یانە بەشداری لەم پاڵەوانێتیە كرد بەسەر دوو كۆمەڵە دابەش كران، یانەی ئەكاد لەكۆمەڵەی دووەم شانبەشانی یانەكانی (شارقە ئیمارات، وەحدە سوریا، فەتات كوەێت، قودس فەڵەستین) یاری كرد، ئەنجامەكانی لەم پاڵەوانێتیە بەمشێوەیە بوو.
ئەكاد – وەحدە سوریا 44-70 خاڵ.
ئەكاد – قودس فەڵەستین 86-40 خاڵ.
ئەكاد – فەتات كوەێت 66-69 خاڵ.
ئەكاد – شارقە ئیمارات 67-95 خاڵ.
Top