سامح ڕۆستەم گۆڵكاری كوردستان و یاریزانی یانەی زاخۆ:خولی عێراق بەهێزترە چونكە یاریزانی پیشەگەری تێدایە
- وەكو ساڵانی تر ئاستی ئەمساڵیش دیارە كە یانەكان ئاستیان بەرزە، یانەكانی بەشداربووی خولەكەش هەوڵی ئەوە دەدەن بگەنە لوتكەی یانەكان، هەر لەسەرەتای خولەكەوە دیاربوو ململانێی بەهێز لەنێوان تیپەكان دا هەبوو.
* پێشبینی چی دەكەی بۆئەنجامی یانەی زاخۆ لەم وەرزە؟
- هیوای ئەوەمان هەیە ئەنجاممان هەبێت، بەڵام یانەكەمان تیپێكی باشی هەیە و یاریزانەكانمان هەمووی بەیەك ڕوح یاری دەكەن، پێشبینی ئەنجامی باش دەكەم لەیانەی زاخۆ، ئێمەش هەموو هەوڵێكمان دەخەینە گەڕ بۆئەنجامی بەرچاو.
* چۆن بوو پێوەندیت بەیانەی زاخۆ كرد؟
- یانەی زاخۆ زۆر دەمێكە پێمیان دەگوت بۆئەوەی بچمە یانەكەیان، منیش بەخۆشحاڵیەوە یانەی زاخۆم قبوڵ كرد، پێم خۆش بوو خزمەتی ئەو شارە بكەم.
* كێشەی نەبوونی ناسنامەو ڕەگەزنامەت چارەسەر بوو؟
- بەڵێ كێشەكانم بەكۆتایی هات و ئێستا هەردووكم بۆدەرهات.
* جێهێشتنی یانەی پێشمەرگەی سلێمانی دڵگرانی نەكردی؟
- ئەوەی ڕاستی بێت بیری یاریزانەكان دەكەم، ماوەی دووساڵ بەیەكەوە بووین، كاتێكی خۆشم لەو یانەیە بەسەر برد.
* لەیانەكانی تر پێوەندیت پێوەكرا بوو بۆیاری كردن؟
- بەڵێ لەهەریەك لەیانەكانی دهۆك و زەوراو شورتە داویان لێ كردم یارییان بۆبكەم.
* لەهەردوو خولی كوردستان و عێراق یاری دەكەی كامیان بەهێزترە؟
- خولی عێراق بەهێزترە، چونكە یاریزانی بەتوانای زۆری تێدایە و یاریزانی پیشەگەریش لەڕیزی یانەكان هەیە.
* لەهەڵبژاردەی عێراق داوای كرابووی؟
- بەڵێ، بەڵام ئەوكات كێشەی ڕەگەزنامە و ناسنامەم هەبوو نەمتوانی لەگەڵیان بەشداربم.
* بۆچی نەچوویتە یانەی عەجمانی عومانی كە دوای تۆیان كردبوو؟
- یانەی پێشمەرگە ڕێگەیان نەدا بچمە ئەو یانەیە.
* بەڵێن دەدەی ئەمساڵیش ببیتە گۆڵكاری خولەكان؟
- بەدڵیناییەوە چیم پێ بكری ئەنجامی دەدەم، ئەوەش هیوای منە بۆئەوەی ببمە گۆڵكاری كوردستان و عێراق.
* چی بەهاندەرانی یانەی زاخۆ دەڵێی؟
- دوایان لێ دەكەم زیاتر منیان خۆشبووێت.
* هاندەرانی زاخۆ لەگەڵت چۆنن؟
- زۆر ڕێزم دەگرن، بەڵێنیان پێ دەدەم لەخزمەتیانبم.
* ئەگەر شتێكت ماوە لەكۆتاییدا؟
-تەنیا خۆشەویستم بۆئێوە هەیە، بەهیوای ئەوەم زیاتر خزمەتی وەرزشوانان لەشارەكانی كوردستان بكەن، ئەركی خۆشتان جێبەجێ كردووە.