ئەلڤێش: بەبێ گوادیۆلا ئێمە هیچ نین
ئەلڤێش لە لێدوانی بۆ رۆژنامەی سپۆرت گوتی پێم وایە گواردیۆلا گرێبەستەكەی نوێ دەكاتەوە، چونكە ئێمە بێ ئەو هیچ نین.
بەرگریكەرە بەرازیلییەكە هەروەها گوتی بەهۆی پیپەوە من لێرەم، هەر بەهۆی ئەویشەوە من چەندین نازناوم بەدەست هێناوە.
هەروەها بە پێكەنینەوە گوتی كاتێك ئەو هات بۆ مەشقدانی بەرشەلۆنە هێشتا قژ بەسەریەوە مابوو، كەچی ئێستا كەچەڵ بووە.
نوێكردنەوەی گرێبەستی گواردیۆلا ئێستا گەرمترین باسی نێو یانەی بەرشەلۆنەیە و لە هەموو لایەكەوە داوای نوێكردنەوەی گرێبەستی ئەو راهێنەرە دەكرێت كە سەروەرییەكی بێوێنەی بۆ بەرشەلۆنە تۆمار كردووە.
گواردیۆلا ئاشكرای كردووە پێویستی بە كاتی زیاترە بۆ بڕیاردان لە بارەی گرێبەستەكەیەوە.