ریال 25 ملیۆن و خدیرە دەداتە میلان بۆ هێنانی تیاگۆ سیلڤا

ریال 25 ملیۆن و خدیرە دەداتە میلان بۆ هێنانی تیاگۆ سیلڤا
وادیارە جۆزێ مۆرینۆی راهێنەری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی بیر لە گێڕانەوەی سێرجیۆ رامۆس بۆ شوێنی یاریكردنی خۆی لە لای راستی بەرگری یانەكەی دەكاتەوە لە وەرزی داهاتوودا، ئەمەش بەهۆی باش نەبوونی ئاستی ئەربیلوا و لاسانا دیارا لەو شوێنەدا.
مۆرینۆ بە شوێن بەرگریكەرێدا دەگەڕێ تا لە تەنیشت پیپێی پورتوگالییەوە لە ناوەڕاستی بەرگریدا بێت و رامۆس بچێتەوە شوێنی خۆی و بەپێی كلاسیكۆ نیوزی ئیتاڵی یانەی ریال مەدرید بۆ جێبەجێكردنی خواستی مۆرینۆ ئامادەیە بڕی 25 ملیۆن و سامی خدیرە و لاس دیارا بداتە یانەی میلان بۆ دەستهەڵگرتن لە تیاگۆ سیلڤای بەرگریكەری یانەكە.
سیلڤا یەك لە باشترین بەرگریكەرانی ئێستای جیهانە و وەرزی رابردوو هەردوو یانەی بەرشەلۆنە و ریال مەدرید هەوڵی زۆری كڕینی ئەو یاریزانەیاندا، بەڵام یانەی میلان بە فرۆشتنی رازی نەبوو.
Top