سنایدەر گرێبەستێكی گرانبەهای یانەی زینیتی رووسی رەتكردووەتەوە
هەروەها روونی كردەوە گرێبەستەكەی لە ماوەی گواستنەوەی زستانەی یاریزاناندا پێگەیشتووە و لە دوا ساتەكانی ئەو ماوەیەدا رەتی كردووەتەوە.
ئەستێرە هۆڵەندییەكە دانی بەوەدانا كە گرێبەستەكەی رەتكردووەتەوە تەنیا لەبەرئەوەی بە پێویستی زانیوە لانی كەم تا كۆتایی وەرزی ئەمساڵ لەگەڵ یانەی ئینتەر میلاندا بەردەوام بێت.
سنایدەر بڕی گرێبەستەكە و مووچەی ساڵانەی ئاشكرا نەكردووە و تەنیا گوتی گرێبەستێكی گەورە بوو.
سنایدەر گوتی گرێبەستێكی سەرنجڕاكێشم لە بەرپرسانی یانەی زینیتەوە پێگەیشت و ئەوان ویستیان دانووستانی رەسمی لەوبارەیەوە دەست پێ بكەین، بەڵام من بەباشم نەزانی لە ناوەڕاستی وەرزەكەدا یانەكەم جێبێڵم.