فیدرێر: باوەڕ بەخۆم ناكەم ئەو هەموو نازناوەم بردووەتەوە
فێدرێری سێیەمی ریزبەندی یاریزانانی تێنسی سەرزەوی هەروەها گوتی ناتوانم باوەڕ بە ژمارەی ئەو نازناوانە بكەم كە لە ماوەی یاریكردنمدا كۆم كردوونەتەوە، لە دوای جامی دیڤزەوە تووشی جۆرێك لە نائومێدی بووم كاتێك تەماشای كۆی نازناوەكانم كرد.
فێدرێر كە تا ئێستا 71 نازناوی جۆراوجۆری بەدەست هێناوە و تەنیا 6 نازناو لە جۆن ماكرۆی خاوەنی زۆرترین نازناوەوە دوورە كە 77 نازناوی بەدەست هێناوە، گوتی لەم رۆژانەدا زۆر خۆشحاڵم بەوەی جارێكی تر گەڕامەوە سەر راستە رێی بردنەوەی نازناوەكان و ئومێدەوارم لە پاڵەوانیەتییەكانی دوبەی و ویلز و میامیدا بە هەمان ئاستەوە بەردەوام بم.
فێدرێر لە وەرزی ئەمساڵدا هەوڵی زۆر دەدات لە جۆكۆڤیج و نادال نزیك ببێتەوە كە لە ریزبەندی یاریزانانی تێنسدا لە پێش ئەوەوە دێن.