هەولێر پێنج جار تۆری تاجی هەژاند
لە گێمی یەکەمی یارییەکەدا هەر لە سەرەتاوە یانەی هەولێر کۆنترۆڵی یاریگەی کرد بە مەبەستی تۆمارکردنی گۆڵی یەکەم، لە خولەکی 12ی گێمی یەکەم یاریزان ئەمجەد رازی توانی گۆڵی یەکەم بە لێدانی سەر تۆمار بکات و لە خولەکی 37ی یارییەکەدا یاریزان ئەمجەد رازی توانی گۆڵی دووەمی خۆی و تیپەکەی تۆمار بکات، گێمی یەکەمی یارییەکە بە ئەنجامی (2-سفر) گۆڵ لە بەرژەوەندی یانەی هەولێر تەواو بوو، لە گێمی دووەمی یارییەکەدا هەر لە سەرەتاوە یانەی هەولێر کۆنترۆڵی یارییەکەی کرد و لە خولەکی 50ی یارییەکەدا یاریزانی پیشەگەری سوری عەبدولرەزاق حوسێن لەگەڵ هاتنەژوورەوەی بۆ نێو یاریگە توانی گۆڵی سێیەم بۆ تیپەکەی تۆمار بکات دوای جموجۆڵێکی جوان و لە خولەکەی 54ی یارییەکەدا یاریزانی یانەی هەولێر لوئەی سەڵاح جوانترین گۆڵی ئەم وەرزی خولی عێراق تۆمار کرد دوای ئەوەی بەشێوازی (دبل دیک) لە دەرەوەی ناوچەی سزا گۆڵی چوارەمی یانەکەی تۆمار کرد و لە خولەکی 91ی یارییەکەدا یاریزان لوئەی سەڵاح توانی گۆڵی پێنجەمی تیپەکەی و دووەمی تایبەتی خۆی تۆمار بکات، دواتر ناوبژیوانی یارییەکە نەوزاد ساڵح فیکەی تەواوبوونی یارییەکەی لێدا بە سەرکەوتنی یانەی هەولێر بە ئەنجامی (5-سفر) گۆڵ، بەم ئەنجامە یانەی هەولێر کۆی خاڵەکانی بۆ (39) خاڵ بەرزکردەوە و لە پێشەنگی کۆمەڵەی یەکەم دێت بە بێ ئەوەی تووشی هیچ دۆرانێک بێت.