لە چوارچێوەی یارییەکانی جولەی پێنجەمی یارییەکانی پاڵاوتن بۆ ئۆڵۆمپیادی لەندەن هەڵبژاردەی عێراق لە وڵاتی قەتەر میوانداری هەڵبژاردەی ئۆزباکستانی کرد، ئەم یارییە بە سەرکەوتنی هەڵبژاردەی عێراق تەواو بوو بە ئەنجامی (2-1) گۆڵ، گۆڵەکانی هەڵبژاردەی عێراق لە رێگەی یاریزانان محەمەد سەعد بە لێدوانی سزا و مستەفا ئەحمەد تۆمار کرا، لە لایەکی ترەوە هەڵبژاردەی کۆریای باکوور بەفەرمی سەرکەوت بۆ ئۆڵۆمپادی لەندەن دوای ئەوەی توانی سەرکەوتنێکی گەورە لە دەرەوەی یاریگەی خۆی تۆمار بکات و بە ئەنجامی (3-سفر) گۆڵ لە هەڵبژاردەی عومان-ی بردەوە، ئەنجامی یارییەکانی پاڵاوتن بەمشێوەیە بوو.
کۆمەڵەی یەکەم
قەتەر – سعودیە 2-1، عومان – کۆریای باکوور سفر-3.
کۆمەڵەی دووەم
عێراق – ئۆزباکستان 2-1، ئیمارات – ئوستراڵیا 1-سفر.
کۆمەڵەی سێیەم
بەحرێن – سوریا 2-1، مالیزیا – ژاپۆن سفر-4.