یواكیم لۆڤ بە دووری نازانێ لە داهاتوودا ببێتە راهێنەری یانەیەك

یواكیم لۆڤ بە دووری نازانێ لە داهاتوودا ببێتە راهێنەری یانەیەك
یواكیم لۆڤی راهێنەری هەڵبژاردەی ئەڵمانیا ئاشكرای كرد ئەگەری ئەوەیە هەیە لە داهاتوودا پۆستی راهێنانی یانەیەك وەربگرێت و بە دووری زانی ئەو یانەیە ئەڵمانی بێت.
پێشتر راهێنەرە تەمەن 52 ساڵەكە مەشقی بە یانەكانی شتوتگارتی ئەڵمانی و فەنەربەخچەی توركی داوە و گرێبەستەكەی لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەڵمانیا تا ساڵی 2014 درێژ دەبێتەوە.
چەند راپۆرتێكی رۆژنامەوانی لە ماوەی پێشوودا دووپاتی ئەوەیان دەكردەوە كە لۆڤ دەبێتە جێگرەوەی جۆزێ مۆرینۆ لە راهێنانی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی.
لۆڤ ئاشكرای كرد پێشتر زۆر حەزی بە راهێنانی یانەی ریال مەدرید كردووە.
راهێنەرەكەی مانشافت گوتی كاركردن وەك راهێنەر بۆ یانەیەك رەت ناكەمەوە، بەپێچەوانەوە ئەوە دەبێتە ئەزموونێكی زۆر باش، بەڵام پێم باش نییە لە ناو ئەڵمانیادا ئەو كارە بكەم.
لۆڤ پێشەوایەتی هەڵبژاردەی ئەڵمانیای كرد بۆ یاری كۆتایی جامی نەتەوەكانی ئەوروپای 2008 و سەركەوتن بۆ یاری پێش كۆتایی مۆندیالی 2010.
Top