فالكاو لە شوێنی تۆرێس
رۆژنامەی دەیلی میلی ئینگلیزی بڵاوی كردەوە كە رۆمان ئەبرامۆڤیجی سەرۆكی یانەی چێڵسی و خاوەنی یانەكە، ویستی زۆری هەیە بۆ ئەوەی گرێبەست لەگەڵ رادۆمێل فالكاوی هێرشبەری كۆڵۆمبیدا بكات.
فالكاو كە هاوینی رابردوو لە یانەی پۆرتۆی پورتوگالییەوە پەیوەندی بە یانەی ئەتلەتیكۆ مەدریدی ئیسپانییەوە كرد دوای ئەوەی پێشەوایەتی پۆرتۆی كرد بۆ بردنەوەی نازناوی یۆرۆلیگ، تا ئێستا لە وەرزی یەكەمی یاریكردنی لە خولی ئیسپانی 19 گۆڵی بۆ یانەكەی تۆمار كردووە لە كاتێكدا لە وەرزی ئەمساڵدا تۆرێس تەنیا 2 گۆڵی تۆمار كردووە.
بەپێی رۆژنامەكە ئەبرامۆڤیج ویستی زۆری هەیە بۆ ئەوەی تۆرێس بە فالكاو بگۆڕێتەوە لە هاوینی داهاتوودا، بە تایبەت كە تۆرێس سەرەتا لە یانەی ئەتلەتیكۆ مەدریدەوە ناسراوە.