زانێتی: لەگەڵ رانێریدا باسمان لە كێشەی ئەنجامەكانی یانەكە كردووە

زانێتی: لەگەڵ رانێریدا باسمان لە كێشەی ئەنجامەكانی یانەكە كردووە
زانێتی یاریزانی قاڵی یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵی ئاشكرای كرد یاریزانانی یانەكە لەگەڵ كلاودیۆ رانێری راهێنەردا باسیان لە كێشەی ئەنجامە خراپەكانی ئەمدواییەی یانەكە كردووە.
كاپتنەكەی یانەی ئینتەر میلان ئاشكرای كرد دوای دۆڕانی یانەكەی بەرامبەر بۆلۆنیا لە رۆژی هەینی رابردوو و ئەو ئەنجامە خراپانەی لە چەند هەفتەی رابردوودا دووچاری یانەكە هاتن، ناچاری دانووستانی راستەوخۆی نێوان یاریزانان و راهێنەری یانەكەی كردین بۆ لێكۆڵینەوە لە كێشەكان.
زانیتی گوتی یاریزانەكان لە نێو خۆمان و لەگەڵ رانێریدا قسەمان كرد، ویستێكی گەورە هەیە بۆ گۆڕینی ئەو دۆخە خراپەی پێیدا تێدەپەڕین، بە تایبەت ئەنجامە خراپەكانی یانەكە.
هەروەها گوتی یەكەم شت كە دەبێ بیكەین ئەوەیە بگەڕێینەوە بۆ ئەو هاوسەنگییەی مانگێك لەمەوپێش هەمانبوو. دوای 7 ساڵ سەركەوتنی بەردەوام ئێستا رووبەڕووی تەنگوچەڵەمەی زۆر دەبینەوە.
هەروەها گوتی وێڕای دۆخی ئێستامان، من دڵنیام لەوەی مۆراتی سەرۆكی یانەكە وادەكات ئەم تیپە وەك جاران بەهێز ببێتەوە و هەموو نازناوەكان بباتەوە.
Top