فێرگسۆن دەیەوێ دوای وازهێنانیش هەر لە مانچستەر بمێنێتەوە

فێرگسۆن دەیەوێ دوای وازهێنانیش هەر لە مانچستەر بمێنێتەوە
سێر ئەلێكس فێرگسۆنی راهێنەری یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی ئاشكرای كرد بەنیازە لە یانەكەی بمێنێتەوە دوای وازهێنانیشی لە راهێنانی یانەكە.
فێرگسۆن كە 27 ساڵی لە مەشقدانی یانەی مانچستەردا بەسەر بردووە دووپاتی كردەوە بەنیاز نیە واز لە مەشقدانی یانەكەی بێنێت و گوتی تا دوو یان 3 ساڵی تر بە راهێنەری یانەكەم دەمێنمەوە، ئەوە لەسەر توانای جەستەیی و تەندروستیم رادەوەستێت.
هەروەها گوتی پێم وایە لە كارگێڕیی یانەكەدا شوێنی تایبەت بە خۆم هەیە و بەنیازم تا لە ژیاندام لە مانچستەر بمێنمەوە و نامەوێ رۆژێك لە رۆژان لە دەرەوەی مانچستەر خۆم ببینمەوە كاردەكەم.
فێرگسۆن ئێستا تەمەنی 70 ساڵە و زۆر سەرچاوەی رۆژنامەوانی باس لەوە دەكەن كە ئەو راهێنەرە بەنیازە واز لە كاركردن وەك راهێنەر لە یانەكەی بێنێت.
Top