لەم هەفتەیەدا هەڵبژاردەن بۆ دەستنیشانکردنی سەرۆکی لێژنەی ئۆڵۆمپی کوردستان دەکرێت

لەم هەفتەیەدا هەڵبژاردەن بۆ دەستنیشانکردنی سەرۆکی لێژنەی ئۆڵۆمپی کوردستان دەکرێت
دوای ئەوەی مەلا بەختیار سەرۆکی لێژنەی ئۆڵۆمپی کوردستان بەفەرمی دەستلەکارکێشانەوەی خۆی پێشکەش بە ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزی لێژنەی ئۆڵۆمپی کوردستان کرد، لەمباریەوە حەربی خالید گوتەبێژی فەرمی لێژنەی ئۆڵۆمپی کوردستان لە لێدوانێکی تایبەتدا گوتی: لەم هەفتەیەدا مەکتەبی تەنفیزی لێژنەی ئۆڵۆمپی کوردستان کۆبوونەوەی نایاسایی خۆی ئەنجامدەدات بە ئامادەبوونی مەلا بەختیار سەرۆکی پێشووی لێژنەی ئۆڵۆمپی کوردستان بۆ دەستنیشان کردنی سەرۆکی لێژنەی ئۆڵۆمپی کوردستان.
لە درێژەی قسەکانیدا حەربی خالید گوتی: کە سەرۆکی لێژنەی ئۆڵۆمپی کوردستان بە هەڵبژاردەن دەبێت و هەڵبژاردنەکەش بە شێوازی نهێنی ئەنجام دەدرێت.
Top