سەرۆکی لێژنەی ئۆڵۆمپی کوردستان دەستی لە کارکێشایەوە
لە وتارییەکیدا، کە ئەمڕۆ دووشەممە لە رۆژنامەنی چاودێر بڵاوبۆوە مەلا بەختیار بەفەرمی دەستلەکارکێشانەوەی خۆی راگەیاند و تەئکید لەوە کردووە، کە ئەم دەستلەکارکێشانەوەیە پاشگەزبوونەوەی نییە.
لە درێژەی وتارییەکەدا مەلا بەختیار باس لە گرنگی بوونی لێژنەی ئۆڵۆمپی کوردستان دەکات و تەئکید لەوە دەکاتەوە، لەم دوو ساڵەدا چەندین جار دەستلەکارکێشانەوەی خۆی پێشکەش بە مەکتەبی تەنفیزی لێژنەی ئۆڵۆمپی کوردستان کردووە، بەڵام ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزی داواکەیان قبوڵنەکردووە.
لەم وتاردا مەڵا بەختیار باس لە هۆکاری دەستلەکارکێشانەوەی خۆی دەکات و دەڵێت: بەهۆی سەرقاڵبوونم بە کاری سیاسی و نەبوونی کات، بڕیارم دا بەیەکجاری واز لە لێژنەی ئۆڵۆمپی کوردستان بهێنم و لە ماوەیەدا ک کارم کردووەم لە لێژنەیە یەک مووچەم وەرنەگرتووە، بەڵکو گشت مووچەکانم بۆ ئەو کەسانە سەرفکراوە، کە پێویستیان پێیە یاخود ژمارەی پێوانەیان لە پاڵەوانێتیەکان شکاندوە.
هەروەها مەلا بەختیار باس لە ماوەی کارکردنی لە لێژنەی ئۆڵۆمپی کوردستان دەکات و دەڵێت: ماوەی 17 ساڵە وەکو سەرۆکی لێژنەی ئۆڵۆمپی کوردستان کار دەکەم ئەوەی بەمن کراوە لەم پۆستدا بۆ وەرزشوانان درێغیم نەکردووە و هەر کاتێکیش وەرزشوانان و یانەکان پێویستیان بەمن هەبێت من درێغی ناکەم.
جێگەی باسە مەلا بەختیار لە ساڵی 1995 سەرۆکی لێژنەی ئۆڵۆمپی کوردستان بوو، لە شاری سلێمانی، کاتێک لەم سەردەمە دوو ئیدارە هەبوو دواتر لە ساڵی 2006 لەگەڵ یەکگرتنەوەی هەردوو ئیداری وەرزشی هەولێر و سلێمانی مەلا بەختیار بە سەرۆکی لێژنەی ئۆڵۆمپی کوردستان دەستنیشان کرا و تا ساڵی 2012 لە کارەکەی بەردەوام بوو.