سێشەممە یانەی هەولێر کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسی ئەنجام دەدات

سێشەممە یانەی هەولێر کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسی ئەنجام دەدات
بە مەبەستی ئاشنابوونی دەزگا راگەیاندنەکانی کوردستان بە تازەترین گرێبەستی یانەی هەولێر لە وەرزی ئەمساڵدا و چەند رێنماییەکی تایبەت بە چۆنیەتی رۆماڵکردنی یارییەکانی یانەی هەولێر لە جامی یەکێتی ئاسیا بۆ تۆپی پێی.
بە پێی سەرچاوەکانی بەشی راگەیاندنی یانەی هەولێر ئاماژە بەوە دەکات، کە ئەم کۆنگرە رۆژنامەنووسیە خۆی لە سێ تەوەر دەگرێتەوە، یەکەمیان پێشکەش کردنی یاریزانە نوییەکان بۆ دەزگا راگەیاندنەکان و جەماوەری وەرزشی، کە خۆی لە شەش یاریزان دەگەرێتەوە و تەوەری دووەم تایبەت دەبێت بە راهێنەر نەزار مەحروس کە وا بڕیارە مانگانە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسی بۆ راهێنەری ناوبراو ئەنجام بدرێت بەمەبەستی باسکردنی ئاستی تیپەکی لە ماوەی رابردوودا و تەوەری سێیەم کۆتایی تایبەت دەبێت بە رێنماییەکانی یەکێتی تۆپی پێی ئاسیا کە دەبێت لە کاتی بەرێوەچوونی جامی یەکێتی ئاسیا جێبەجێ بکرێت.
Top