لە هۆڵی داخراوی شەهید فرانسۆ هەریری لە شاری هەولێر یەکێتی تۆپی پێی کوردستان رۆژی دووشەممە کۆبوونەوەیەکی بەرفراوان لەگەڵ ناوبژیوانانی خولەکانی کوردستان ئەنجام دا، بەمەبەستی ئاگاداربوون لە داواکاری ناوبژیوانان پێش کۆتایی هاتنی خولەکانی کوردستان بە چەند هەفتەیەک و هەروەها بەرێوەبەردنی یارییەکانی خولەکانی کوردستان بە باشترین شێوە و دووپاتکردنەوەی متمانەی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بە ئاست و بێ لایەنی ناوبژیوانانی کوردستان لەم قۆناغە هەستیارە دا و پۆلین کردنی ناوبژیوانان بۆ وەرزی داهاتوو و نەمانی چەند بڕیارێکی تایبەت بە ناوبژیوانان .
لەم کۆبونەوەیە هەریەکە لە سەفین کانەبی سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان و گشت ئەندامانی یەکێتیەکە و گشت ناوبژیوانانی کوردستان ئامادەی بوون، کە ناوبژیوانان باسی گیروگرفتی خۆیان لەم وەرز کرد و چەندین پێشنیاریان ئارستەی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان کرد.