سێشەممە هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپی عێراق رووبەرووی هەڵبژاردەی ئۆزباکستان دەبێتەوە
ئەم یارییە دەستەی ناوبژیوانانی ژاپۆنی یارییەکە بەرێوە دەبن.
هەڵبژاردەی عێراق هیچ هیوایەکی بۆ سەرکەوتن بۆ ئۆڵۆمیپادی لەندەن 2012 نەماوە دوای ئەوەی یەکێتی تۆپی پێی نێودەوڵەتی بڕیاری دا هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپی عێراق بە دۆراو بەرانبەر هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپی ئیمارات هەژمار بکات بە ئەنجامی (3-سفر) گۆڵ بەهۆی بەشداریکردنی یاریزانێک، کە دوو کارتی زەرد-ی هەبوو، لە بەرانبەردا هەڵبژاردەی ئۆزباکستان لە پلەی یەکەمی ئەم کۆمەڵەیە دێت بە کۆکردنەوەی 8 خاڵ.
جێگەی باسە هەریەکە لە هەڵبژاردەکانی ئیمارات و عێراق و ئۆزباکستان و ئوسترالیا لە کۆمەڵەی دووەمی یارییەکان پاڵاوتن-ی ئۆڵۆمپیادی لەندەن 2012 لە کیشوەری ئاسیا یاری دەکەن.