له‌ هه‌ولێر یانه‌ى كۆیه‌ نازناوى پاڵه‌وانێتى یارییه‌ سیانیه‌كانى كوردستانى به‌ده‌ست هێنا

له‌ هه‌ولێر یانه‌ى كۆیه‌ نازناوى پاڵه‌وانێتى یارییه‌ سیانیه‌كانى كوردستانى به‌ده‌ست هێنا
كولان: كارزان كانه‌بى

له‌ شارى هه‌ولێر له‌سه‌ر رێگاى به‌ستۆرِه‌ به‌سه‌رپه‌رشتى یه‌كێتى ناوه‌ندى یارییه‌ سیانیه‌كانى كوردستان وه‌كو به‌رنامه‌ى سالاَنه‌ى یه‌كێتیه‌كه‌ و به‌به‌شدارى هه‌ریه‌ك له‌ یانه‌كانى (بروسك، هه‌ولێر، خاك، كۆیه‌ ، دهۆك ، كه‌ركوك ،باباگورِگورِ ،سۆلاڤ ، دووكان ، ئاڵتون كۆپرى)پاڵه‌وانێتى یارییه‌ سیانیه‌كانى زستانه‌ى یانه‌كانى كوردستان ئه‌نجامدرا كه‌ پێك هاتبوو له‌ هه‌ریه‌ك له‌ یارییه‌كانى رِاكردن بۆماوه‌ى 15كم وپاسكیل سوارى 25كم هه‌ر یانه‌یه‌كیش به‌ 3یاریزان به‌شدارى پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ى كردبوو، پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ش ماوه‌ى یه‌ك رۆژى خایاند ،یاریزانانى به‌شداربووى پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ رِكابه‌ریان ده‌كرد به‌ درێژى ماوه‌ى خوله‌كه‌ بۆبه‌ده‌ستهێنانى نازناوى خوله‌كه‌ ئه‌نجامى كۆتایش به‌م شێوه‌ی خواره‌وه‌ بوو .
1-یانه‌ى كۆیه‌ 75خاڵ
2-یانه‌ى دووكان 71خاڵ
3-یانه‌ى باباگورِگورِ 65خاڵ
له‌ كۆتایشدا خه‌لاَت ودیارى به‌سه‌ر یاریزانه‌ وتیپه‌ سه‌ركه‌وتوه‌كان دابه‌شكرا.
Top