له‌ دهۆك پاڵه‌وانێتى مشته‌كۆڵه‌ى یانه‌كانى باكور ئه‌نجامدرا

له‌ دهۆك پاڵه‌وانێتى مشته‌كۆڵه‌ى یانه‌كانى باكور ئه‌نجامدرا
كولان: كارزان كانه‌بى


له‌ شارى دهۆك له‌ هۆڵى كۆلێژى په‌روه‌رده‌ى وه‌رزشى به‌سه‌رپه‌رشتى یه‌كێـى ناوه‌ندى مشته‌كۆله‌ى عێراقى و به‌هاوكارى لقى دهۆكى یه‌كێتیه‌كه، پاڵه‌وانێتى مشته‌كۆله‌ى یانه‌كانى باكور به‌ به‌شدارى چواریانه‌ى هه‌ریه‌ك له‌ شاره‌كانى دهۆك وموسل ودیاله‌ وكه‌ركوك بۆئاستى تازه‌ پێگه‌یشتوان به‌رِێوه‌چوو، 35یاریزانى یانه‌كان له‌ سه‌ر 12كێش رِكابه‌رییان ده‌كرد بۆ به‌ده‌ستهێنانى نازناوه‌كه‌ له‌ كێشى 38تاكو63كگم.كه‌ ته‌واوى یانه‌كانى عێراق دابه‌شكراون به‌سه‌ر سىَ ناوچه‌ یارییه‌كانیشى له‌هه‌ریه‌ك له‌ شاره‌كانى دهۆك وبه‌غدا ومیسان به‌رِێوه‌چوو.یانه‌ سه‌ركه‌وتوواكانى هه‌ر سىَ ناوچه‌ش له‌ شارى به‌غدا له‌ ئاینده‌یه‌كى نزیك یارییه‌كانى كۆتایى ئه‌نجام ده‌ده‌ن .ماوه‌ى پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ش سىَ رۆژى خایاند. ئه‌نجامى كۆتایش به‌م شێوه‌ی خواره‌وه‌ بوو.
1-یانه‌ى دیاله‌ 22خاڵ
2-یانه‌ى سه‌وره‌ 12خاڵ
3-یانه‌ى دهۆك 10خاڵ
Top