له سلێمانی باباگورِگورِ نازناوى جیمناستیكى كوردستانى برده‌وه
له شارى سلێمانى له هۆڵى كۆلێژى په‌روه‌رده‌ى وه‌رزشى به سه‌رپه‌رشتى یه‌كێـتى ناوه‌ندى جیمناستیكى كوردستان وه‌كو پرۆگرامى سالاَنه‌ى خۆى هه‌ڵسا به ئه‌نجامدانى پاڵه‌وانێتى جیمناستیكى كراوه‌ى یانه‌كانى كوردستان به‌به‌شدارى هه‌ریه‌ك له یانه‌كانى (باباگورِگورِ، سه‌وره ، سۆلاڤ، ئارارات ، پێشكه‌وتن، سه‌نحاریب، قه‌لاَى توركمان ، گاره ، زاخۆ ، نیشتمان ، سۆلاڤى نوىَ ، كه‌یوان ، بازیان ، ئاڵتون كۆپرى ، زێره‌ڤانى ، سه‌رچنار ، له‌یلان ) بۆماوه‌ى یه‌ك رۆژ ململاَ نییان كرد . له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانى نازناوى پاڵه‌وانێته‌یه‌كه ، له باره‌ى خوله‌كه‌ش عه‌بدول ره‌حمان ئاده‌م سكرتێرى یه‌كێتى جیمناستیكى كوردستان بۆفایلى وه‌رزشى گولان گوتى " ئێمه وه‌كو به‌رنامه‌ى خۆمان بۆزیاتر خزمه‌ت كردنى یارى جیمناستیك هه‌ڵساین به ئه‌نجامدانى ئه‌و پاڵه‌وانێتیه خۆشبه‌ختانه توانیمان به‌سه‌ركه‌وتوویى كۆتایى پێبهێن ، یانه‌كانیش كێبرِكێی باشیان كرد بۆبه‌ده‌ستهێنانى نازناوه‌كه .
ئه‌نجامى كۆتایش به‌م شێوه‌ى خواره‌وه بوو
1-یانه‌ى باباگورِگورِ
2-یانه‌ى قه‌لاَى توركمان
3-یانه‌ى سۆلاڤ
ئه‌نجامى تاكى گشتى یاریزانان
1-غه‌یس حه‌بیب یانه‌ى باباگورِگورِ
2-عه‌لى محه‌مه‌د یانه‌ى باباگورِگورِ
3-هیوا ئه‌بو به‌كر یانه‌ى قه‌لاَى توركمان
له كۆتیشدا خه‌لاَت ودیارى به‌سه‌ر یاریزانه سه‌ركه‌وتووه‌كان دابه‌شكرا.