به‌شی چالاكى وه‌رزشی و دیده‌وانى په‌روه‌رده‌ى خه‌بات، كۆتایى به‌ خولى جامى كۆكا كۆلا هێنا

به‌شی چالاكى وه‌رزشی و دیده‌وانى په‌روه‌رده‌ى خه‌بات، كۆتایى به‌ خولى جامى كۆكا كۆلا هێنا
كولان: كارزان كانه‌بى


له‌میانى بزاڤ و چالاكییه‌ وه‌رزشییه‌كانى به‌شی چالاكى وه‌رزشی و دیده‌وانى له‌ به‌رِێوه‌به‌رایه‌تى په‌روه‌رده‌ى خه‌بات، له‌ژێر چاودێرى به‌كر كه‌ریم حه‌سه‌ن به‌رِێوه‌به‌رى په‌روه‌رده‌ خولى جامى كۆكا كۆلا بۆ فوتساڵى كورِان كۆتایى پێهات، له‌و خوله‌دا (10) قوتابخانه‌ى بنه‌رِه‌تى سنوورى په‌روه‌رده‌ى خه‌بات به‌شداربوون. ئه‌مه‌و به‌ ئاماده‌بوونى به‌رِێوه‌به‌رى په‌روه‌رده‌ و به‌پرسی یه‌كه‌ى وه‌رزشی له‌ به‌رِێوه‌به‌رایه‌تى گشتى په‌روه‌رده‌ى هه‌ولێر و سه‌رپه‌رشتیارانى وه‌رزشی و به‌رپرسی چالاكى وه‌رزشی و دیده‌وانى په‌روه‌رده‌ى خه‌بات و مامۆستایان و به‌رِێوه‌به‌رى هه‌ردوو قوتابخانه‌ دوا یارى له‌نێوان تیپى هه‌ردوو قوتابخانه‌ى (رِاسان) و (زانست) به‌رِێوه‌چوو له‌ ئه‌نجامیشدا قوتابخانه‌ى رِاسان سه‌ركه‌وت به‌سه‌ر قوتابخانه‌ى زانست، پاش كۆتاییهاتنى یارییه‌كه‌ جام به‌سه‌ر یاریزانان دابه‌ش كرا و سه‌باره‌ت به‌و خوله‌یه‌ حه‌كیم كانه‌بی به‌رپرسی چالاكى وه‌رزشی بۆ خه‌بات رایگه‌یاند كه‌ خوله‌كه‌ به‌ سپۆنسه‌رى كۆمپانیاى كۆكا كۆلا بووه‌ و هه‌روه‌ها ئاستى به‌شداربوونى قوتابیان و مامۆستایانى وه‌رزشی له‌ سه‌رخستنى خوله‌كه‌ به‌رز نرخاند و ئه‌وه‌شی پیشاندا كه‌ بایه‌خدان به‌ به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى وه‌رزشی و هاندانى بزاڤى وه‌رزشی له‌ سنوورى په‌ره‌رده‌كه‌ به‌ ئه‌ركى خۆیان ده‌زانن و كار بۆ گه‌شه‌دانى ئاره‌زووى وه‌رزشی قوتابیانیان ده‌ده‌ن.
Top