میسی هیوادارە گواردیۆلا گرێبەستەكەی نوێ بكاتەوە

میسی هیوادارە گواردیۆلا گرێبەستەكەی نوێ بكاتەوە
لیۆنێل میسی باشترین یاریزانی جیهان لە ساڵی رابردوودا دوای ئەوەی 4 گۆڵی لە یانەی ڤالنسیا كرد و پێشەوایەتی یانەكەی كرد بۆ بردنەوە ئومێدی خواست پیپ گواردیۆلای راهێنەری یانەكە گرێبەستەكەی نوێ بكاتەوە.
پێشتر گواردیۆلا كە ساڵانە بۆ ماوەی یەك وەرزی گرێبەستەكەی نوێ دەكاتەوە گوتبووی پێویستی بە كاتی زیاترە بۆ ئەوەی چارەنووسی خۆی دیاری بكات.
میسی لە لێدوانی بۆ تەلەڤزیۆنی ئیسپانی گوتی ئەو دەزانێ ئێمە بیر لە چی دەكەینەوە، كاتێك ئامادە دەبێت بڕیاری خۆی دەدات.
هەروەها گوتی ئومێد دەكەین بمێنێتەوە، چونكە ئەو بۆ ئێمە و بۆ یانەكەش جێگەی بایەخە.
لە بەرامبەردا خۆسیپ بارتۆمیۆی جێگری سەرۆكی بەرشەلۆنە گوتی یانەكەی هەست بە دڵەڕاوكێ ناكات بەرامبەر مانەوەی گواردیۆلا بۆ وەرزێكی تریش.
هەروەها گوتی ئەو راهێنەرێكی نموونەییە و خشتەی خۆی دیاری دەكات، بەپێی ویستی ئەو قسەی لەگەڵدا دەكەین و كەی ویستی گرێبەستەكەی نوێ دەكەینەوە.
Top