ریال مەدرید بەرشەلۆنەی تێكشكاند
یارییەكە دوێنێ لە یاری كۆتایی جامی شای ئیسپانیادا ئەنجامدرا و بەوەش ریال مەدرید بووە خاوەنی نازناوی جامەكە.
بەو بردنەوەیە تیمی باسكەی یانەی ریال مەدرید نامەیەكی هاندانی گەورەی بۆ تیپی تۆپی پێی یانەكە نارد كە هانی دەدات بۆ بردنەوەی نازناوی ئەمساڵی خولی تۆپی پێی ئیسپانی و بردنەوە لە بەرشەلۆنە.
ریال مەدرید توانی نازناوی پاڵەوانیەتییەكە لە بەرشەلۆنە وەربگرێتەوە كە وەرزی رابردوو بە بردنەوە لە ریال مەدرید بەدەستی هێنابوو.
لە ریزەكانی ریال مەدریددا هەریەك لە سێرخیۆ لۆل و جایسی كارۆل ئەستێرەی یارییەكە بوون كاتێك یەكەمیان 23 خاڵ و دووەمیان 22 خاڵیان لە یارییەكەدا تۆمار كرد.
هەموو پێشبینییەكان لە بەرژەوەندی بەرشەلۆنە بوون بۆ بردنەوەی نازناوەكە، بە تایبەت كە لە 20 یاری رابردووی نێوان هەردوو یانەدا لە پاڵەوانیەتییە جیاوازەكاندا، بەرشەلۆنە 15 یاری بردبووەوە.