تۆرێ بۆ روونی: ئەوەی لە كۆتاییدا پێبكەنێت زۆر پێدەكەنێت

تۆرێ بۆ روونی: ئەوەی لە كۆتاییدا پێبكەنێت زۆر پێدەكەنێت
یایا تۆرێی یاریزانی یانەی مانچستەر ستی ئینگلیزی لە پەیامێكدا بۆ واین روونی هێرشبەری یانەی مانچستەر یونایتد گوتی ئەوەی لە كۆتاییدا پێ بكەنێت، زۆر پێدەكەنێت.
لێدوانی تۆرێ دوای لێدوانی روونی هاتبوو كە گوتبووی پێكەنینی سەرەتای مانچستەر ستی بەهۆی پێشكەوتنی لە خولی ئینگلیزی زۆری نەخایاند و نازناوەكە بۆ مان یو دەبێت.
تۆرێ گوتی لە یاری كۆتایی جامی نەتەوەكانی ئەفەریقای ئەمساڵدا كەس پێشبینی دۆڕانی هەڵبژاردەی كۆتدیڤواری نەدەكرد، هاوڕێكانم دەیانگوت ئەستەمە ئێمە بدۆڕێین و نازناوەكە نەبەینەوە، كەچی دۆڕاین و پێكەنینی كۆتایی بۆ كەسانی تر بوو.
هەروەها گوتی ئەوەی لە كۆتاییدا پێ بكەنێت، ئەو زۆر پێدەكەنێت، هەرچەندە ئێستا روونی پێدەكەنێت و باسی ئەوە دەكات كە یانەكەی لە ئێمەوە زۆر نزیكە، بەڵام گرنگ ئەوەیە لە كۆتاییدا كێ پێدەكەنێت، پێم وایە ئەوە بۆ ئێمەیە.
Top