رۆژنامەیەك: پاتۆ بەرەسمی بووەتە یاریزانی پاریس سانجێرمان
رۆژنامەی كۆریری دیلۆ سپۆرتی ئیتاڵی گوتی یانەی میلان پاتۆی بە یانەی پاریس سانجێرمان فرۆشتووە بە 40 ملیۆن یۆرۆ.
بەپێی ئەو رۆژنامەیە هەردوو یانە چاوەڕێی دەستپێكردنی ماوەی گواستنەوەی هاوینەی داهاتوو دەكەن بۆ راگەیاندنی ئەو دەستەوارەیە.
لە ماوەی گواستنەوەی زستانەی ئەمساڵدا پاتۆ زۆر نزیك بوو لە چوونە ریزی یانە فەرەنسییەكە، بەڵام ئەو یاریزانە مانەوەی خۆی لە دوا ساتەكاندا لە یانەكەی ئاشكرا كرد.
پێشتر كارلۆ ئەنچیلۆتی راهێنەری یانەی پاریس سانجێرمان پاتۆی بە یەك لە ئامانجە سەرەكییەكانی خۆی دەست نیشان كردووە.