یانەی دهۆک لە پێشەنگی خولی نایابی کوردستانە بۆ تۆپی باسکە

یانەی دهۆک لە پێشەنگی خولی نایابی کوردستانە بۆ تۆپی باسکە
لە چوارچێوەی یارییەکانی هەفتەی چوارەمی قۆناغی دووەمی خولی پلە نایابەکانی کوردستان بۆ تۆپی باسکە، یانەی دهۆک توانی پارێزگاری لە پێشەنگی خولەکە بکات دوای ئەوەی 10یەم سەرکەوتنی لەسەر یەکدی تۆمار کرد بە بێ ئەوەی تووشی هیچ دۆرانێک ببێت، ئەنجامی یارییەکانی ئەم هەفتەی خولی نایابی کوردستان بەمشێوەیە.
دهۆک – ئاسۆ (61-53) خاڵ
پێشمەرگەی سلێمانی – دوبس (70-57)خاڵ
جیهان – زاخۆ (54-62) خاڵ
سۆلاڤ – سلێمانی (66-62) خاڵ.
جێگەی باسە خولی نایابی کوردستان بۆ تۆپی باسکە بە سیستەمی خول بە دوو قۆناغ بەرێوە دەچێت بە بەشداریکردنی 8 یانە.
Top